13 كۆچبه‌ر له شارۆچكه‌ی چالدێران سه‌ربه پارێزگای وانی باكووری كوردستان به‌هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پارێزگاری وان، محه‌مه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز له لێدوانێكیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئافره‌تێك ته‌له‌فۆنی بۆ فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌ی چالدێران كردووه و پێی راگه‌یاندوون كه ١٣ كۆچبه‌ر دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو خاكی توركیاوه به‌هۆی دابه‌زینی له راده‌به‌ده‌ری پله‌كانی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مین بیلمه‌ز باسی له‌وه‌یشكرد كه به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌م پرسه كردووه و زانیاریشیان داوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری، دادگا سه‌ربازییه‌كان و ده‌زگای ئافاد، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی كه‌ش، بارینی به‌فرێكی زۆر و بوونی ته‌م و مژ نه‌تواندراوه بگه‌نه ناوچه‌كه، هه‌ركات ره‌وشی كه‌ش ئاسایی بووه‌وه به‌دواداچوون بۆ پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كه‌ن.
پارێزگاری وان گوتیشی: به‌رپرسانی ئێران-مان له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه و له هه‌وڵداین زانیاری‌یان لێوه‌ربگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.