Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 02:48

پێشمه‌رگه‌یه‌ک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەست دا

بە گولـله‌ سەری پێكراوە
کوردستان TV
100%


کەمال ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ رایده‌گه‌ێنێت ،  کاتژمیر 6:20ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 9 ى 2 ى 2020 ،  ته‌رمی هاووڵاتییەکی 35 ساڵ گەیەندرایە به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ له‌قه‌زای شاره‌زوور راشیده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و هاووڵاتییە ناوی (ڕ.ح.ح)، ته‌مه‌نی (35) ساڵه‌ و ناحیەی وارماوەی سه‌ر به‌ قه‌زای شاره‌زووره‌، پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌بووه‌ و بە گولـله‌ سەری پێكرابو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدابوو

ده‌شڵێت لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.