سه‌ركرده‌ی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به تیرۆر ناو ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات كه له عێراق جێگیرن.
له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌هد ، قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قـی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد: بڕیار بوو له ماوه‌ی 48 كاتژمێری دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی به هێرشی سه‌ربازی وه‌ڵامی تووندی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بده‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌كه‌مان دواخست.
جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌ربازی له هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له لایه‌ن ئێمه‌وه هیشتا له جێی خۆیدایه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ، بڕیارێكی شیعی، به ئاراسته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و له جێی خۆیدا بوو.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیشمان به‌رامبه‌ر به كابینه‌ی محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوی، سه‌ركرده‌ی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند: به‌و مه‌رجه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی بیانی به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پشتگیری له كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كه‌ین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.