Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 04:58

سیده‌کان.. ئه‌و نۆ هاوڵاتییه‌ی له‌ ناو به‌فر گیریان خواردبوو ڕزگار کران

له‌ سنووری لۆلان و بناری چیای شه‌كیو
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو ئه‌و 9 هاولاتیه‌ی له‌سنووری لۆلان بێ سه‌روشوێن ببوون  به‌سه‌لامه‌تی دۆزرانه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان پێی ڕاگه‌یاندین: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی  هه‌ینی 9 هاوڵاتی  دانیشتووی شاروچكه‌ی سیده‌كان وچووبوونه‌ سنووری لۆلان و بناری چیای شه‌كیو، به‌هۆی به‌فربارین و ناله‌باری كه‌شو هه‌وا گیریان خواردبوو، دوای چه‌ندین كاتژمێر و به‌هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌سه‌لامه‌تی ڕزگار كران و گه‌ڕانه‌وه‌ ناو مال و كه‌سوكاریان.

شایه‌نی باسه‌ ناوچه‌ی لۆلان  به‌هۆی بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌، شوێنێكی نائارامه‌ و به‌رده‌وام له‌ ژێر بۆردومان و شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌ وسوپای توركیایه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.