ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی گشتییه، زۆرجار نه‌خۆشه‌كانم ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كه‌ن، ئایه به ئاوی سارد یا گه‌رم خۆیان بشۆن؟ بۆیه باشتره به‌پێی پێداویستییه‌كانی له‌شت ئه‌و خۆشووشتنه هه‌ڵبژێریت كه گونجاوه بۆت.
سووده‌كانیان چییه؟
سوودی خۆشووشتن به ئاوی گه‌رم : ماسوولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه، ماندوویی ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه‌و سه‌ر ئێشه كم ده‌كاته‌وه، ئاوساوویی داده‌به‌زێنێت، ستریس و قه‌له‌قی كه‌م ده‌كات، له‌كاتی ئه‌نفله‌ونزا و په‌تادا لووت گیران كم ده‌كات، پێست پاك ده‌كاته‌وه له مادده ژه‌هرییه‌كان، ره‌نگی پێست رۆشن ده‌كات.
سوودی خۆشووشتن به ئاوی سارد :
كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز و ته‌ركیز و وریایی زیاد ئه‌كات، له سه‌رمابوون و په‌تا ئه‌مانپارێزێت، هۆكاری دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له‌خه‌مۆكی، سووتانی چه‌وری و ئۆكسیدهیشنی جه‌سته زیاد ده‌كات، مێشك هێور و پێست تووند و وه‌رینی قژ كه‌م ده‌كاته‌وه.
ن/ د. هه‌ڤین كه‌مال محهمهدشا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.