به گوێره‌ی هه‌واڵێكی گلگامێش پرێس سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه ، به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درو هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مالیكی و سه‌در كۆتایی هاتووه.
هاوكات سكای پرێس رایگه‌یاندووه كه له‌شاری قوم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌نێوان نوری مالیكی و موقته‌دا سه‌درو هادی عامری، به‌سه‌رپه‌رشتی خامه‌نه‌یی به‌رێوه‌چووه‌و كۆبوونه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌درو مالیكی به‌كۆتاهاتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.