Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 00:14

سیدەکان.. هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ ژێر سه‌رماو سۆڵه‌دا لەئەرکی بەرگری و پاراستنی کوردستان به‌رده‌وامن

لە ژیانێکی پڕ زەحمەتدا
سیدەکان
کوردستان TV
100%

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر سەرماوسۆلەدا و لە ژیانێکی پڕ زەحمەتدا، لە ئەرکی بەرگری وپاراستنی  ئاسایشی کوردستان به‌رده‌وامن. 

ئەو شەپۆلە سەرماو سۆلەو بەفر بارینەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتوتەوە وێڕای ئەوەی بوتەهۆی گرفت و ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان ، هاوکات  گرفتی هاتوچۆی  بۆ بنكه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر چیای حەسەن بەگ و گۆشینەش درووستكردووه‌. 

بەهۆیی زۆری بەفر بارین و ڕەشەباو کڕێوه‌، سەرەڕایی هەوڵەکانی تیمی ڕاماڵینی بەفر بۆ ماوەی دوو ڕۆژە دوو سریەیی پێشمەرگەکانی بەتالیۆنی دوو و سێی هێزی سیدەکانی سەربەفەرماندەی هەڵگورد ڕێگایان لێ گێراوە و لەژێر سەرماوسۆلەدا ژیانێکی پڕزەحمەتدا، لە ئەرکی بەرگری و پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان به‌رده‌وامن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.