بریاره ڕۆژی سێشەممە، 11/2/2020، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە.
لەم بارەیەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند" ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە.
راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنهكان دەكرێت، هاوكات ئامانجێكی تری كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنە كوردستانییەكان، بۆ كۆدەنگیی كۆتلە سیاسییەكانی پەرلەمانی عێراقە تاوەكو لە پەرلەمانی عێراق هاوكار و یەكدەنگ بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.