پەروەردەی سۆران بڕیاریدا سبه‌ی دووشه‌ممه لە تەواوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان سه‌ر به قه‌زای سۆران پشووی فه‌رمی بێت، بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرمایەی هەرێمی كوردستان گرتۆته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بۆ قوتابخانەو باخچەکانی منداڵانی سنووری سیدەکانی ناردووە لە بەر سەلامەتی گیانی منداڵان و بەرزبوونەوەی پلەکانی سەرما بۆ ژێر پلەی سفری سەدی بریاریان داوە کەوا بەیانی رۆژی دووشەممە 10 / 2 / 2020 پشۆی فه‌رمیه (بۆ ماوەی یەک رۆژ) لە گشت قوتابخانه‌كانى سیده‌كان.
هاوكات ئه‌م بریاره‌ش دوای ئه‌مه هات، دوێنێ د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فرو بارانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان كه به‌پێی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانیان بڕیار له‌سه‌ر ده‌وامی قوتابخانه‌كان بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.