بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماو سۆڵە، پەروەردەی هەڵەبجە، بڕیاریدا سبەینێ 10-2-2020 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام تاقیكردنەوە بەراییەكانی قوناغی 12ی دەرەكی بەردەوام دەبێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماو سۆڵە ڕووی له‌ناوچه‌كه‌مان كردووه، به‌ئامانجی پاراستنی گیانی خوێندكاران، سبه‌ی دووشه‌ممه پشوی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
پەروەردەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەڵام تاقیكردنەوە بەراییەكانی قوناغی 12ی دەرەكی بەردەوام دەبێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
هاوكات پەروەردەی ناحیەى بیارەش بەهەمان شێوەی هەڵەبجە بەهۆی سەرماوە پشووى لەناوەندەكانی خوێندن راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.