هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا بەمەبەستی پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی كه تیرۆریستانی داعش خۆیان لێ حه‌شارداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە دەوروبەری گوندی زنانەی سەر بە قەزای کفری، هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە ئەو چەکدارانەی داعش کە ناو بەناو لە سنوورەکە هێرش و چالاکی ئەنجام دەدەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له كاتی ئۆپۆراسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تێكی فروانی له‌م سنووره ده‌ست پێكرد و هه‌رچی حه‌شارگه گومانی له‌سه‌ركرابێت خاپوریانكردووه، له ئێستادا ئه‌م ناوچه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه.
ئه‌م سه‌رچاوه سه‌ربازییه گوتیشی: هەر لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک به سووكی برینداربوو، بەڵام برینەکەی مەترسیدار نییە چاره‌سه‌ری بۆ كراوه له ئێستادا ته‌ندروستی جێگیره.
شایه‌نی باسه لە سنووری گەرمیان، ماوەیەکە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش جموجۆڵییان زیادی كردووه، سەرەتای ئەم مانگەش لەو ناوچەیە سێ هاووڵاتی لەلایەن ئەو چەکدارانەوە ڕفێنران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.