Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 16:42

چواره‌مین هه‌وڵی ئێران له‌ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکستی هێنا

دوای 9 خولەک له‌ هەڵدانی به‌ربووه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و تێكشكا
مانگی ده‌ستكرد
کوردستان TV
100%

ئێران بۆ چوارەمین جار هەوڵیدا مانگی دەستکرد ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت و شكستی هێنا. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی، وەزیری زانیاریی و تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکانی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی مانگی دەستکردی (زەفەر) وه‌ك زۆرێک لە پرۆژە زانستییەکانی جیهان شکستی هێنا. 

هاوكات ئەحمەد حسێنی گوتەبێژی بەشی بۆشایی ئاسمان لە وەزارەتی بەرگری ئێران رایگه‌یاند: مانگی ده‌ستكردی زەفەری ئێران به‌ سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵدرایه‌ ئاسمان، به‌ڵام لە دوای هەڵدانه‌كه‌ نەیتوانی بگاتە ئەو ئاسته‌ له‌ خێرایی کە پێویسته‌ پێی بگات تاكوو له هێزی ڕاکێشانی خولگه‌ی زەوی دەربازی بێت. 

گوتیشی: دوای 9 خولەک له‌ هەڵدانی، مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ لە ئاسمانەوە به‌ربووه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی و تێكشكا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.