Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 03:12

شه‌قامێکی سلێمانی ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک و 30 خوله‌ک به‌ربه‌ست ده‌کرێت

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی
کوردستان TV
#7
100%

مقه‌ده‌م فۆزان فازڵ، لێپرسراوی كه‌رتی كۆبانێ-ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، به‌ ترافیك ئێف ئێم-ی راگه‌یاندووه‌: رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و 30 خوله‌ك له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی تا 8:30، شه‌قامی به‌رده‌م شوقه‌كانی رۆژسیتی پشت به‌نزینخانه‌ی كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

گوتیشی: شۆفێران ده‌توانن به‌ناو گه‌ڕه‌كی كوردساته‌وه‌و بچنه‌وه‌ پشتی شوقه‌كانی گاردن سیتی و له‌وێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌ربه‌ستكردنه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی و لۆدی ژێر پردی كۆبانێ-یه‌ كه‌ به‌یانیان لۆدو قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆری تێدا دروستده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.