Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 10:23

بەهۆی جگەرەکێشانەوە ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس گیان لەدەستدەدەن

رۆژانە 200 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی جگەرەکێشان تووشی دەبن، گیان لەدەستدەدەن
کوردستان TV
100%


بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی جگەرەکێشان تووشی کەسانی جگەرەکێش دەبن، ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان گیان لەدەستدەدن، هەروەها نیوەی کەسانی ئالودەبوو بە جۆرەکانی توتن لە ئەنجامی کێشانی، گیان لەدەست دەدەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە دەستیکەوتوون، کۆماری کیریباس لەسەرووی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان دێت لە رێژەی ئالودەبوون بە کێشانی توتن لەنێو هاووڵاتییانیدا.

رێژەی کەسانی جگەرەکێش لەو وڵاتەدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 116 هەزار کەسە، 52،4 لەسەدایە، و رۆژانە 200 کەس بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی کە لە ئەنجامی جگەرەکێشان تووشی دەبن، گیان لەدەستدەدەن.

کۆماری ناوروو لە ریزبەندیی دووەم دێت و رێژەی کەسانی جگەرەکێش تیایدا 47،50یه‌ له‌سه‌دا، دوای ئەو سڕبیا دێت بە 41،65 لەسەدا و رووسیا بە 40،90 لەسەدا و ئوردن بە 40،45 لەسەدا و ئیندۆنێزیا بە 39،90 لەسەدا، هەروەها تورکیا لە ریزبەندی 40هەمین دێت لەسەر ئاستی جیهاندا بە رێژەی 25،95 لەسەدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی کەسانی جگەرەکێش لەسەر ئاستی جیهان دەگاتە ملیارێک و 100 ملیۆن کەس و لەسەدا 80ی ئەو کەسانەدا لە وڵاتانی کەم داهات و داهات مامناوەنددان.

جێی ئاماژەیە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 1987ەوە ساڵانە لە رۆژی 9ی شوباتدا یادی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان دەکاتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.