Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:36

ره‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی رووخانی حکوومه‌ت له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق ده‌کات

نابێت هیچ پۆستێكی وه‌زاری بداته‌ گروپه‌ شیعه‌كان
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق
کوردستان TV
100%

راوێژكاری‌ ئه‌منیی‌ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی‌ سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق كرد كه‌ نابێت هیچ پۆستێكی وه‌زاری بداته‌ گروپه‌ شیعه‌كان، ئه‌گینا گه‌مارۆی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ده‌ن و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ڕوخێنن. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا كازم عیساوی‌، راوێژكاری‌ ئه‌مینی‌ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی‌ سه‌در، به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی دواجار بڕیار و جڵه‌وی سیاسیی له‌ عێراقدا به‌ده‌سته‌، ره‌وتی سه‌دره‌. 

گوتیشی: ئه‌گه‌ر سه‌در ببیستێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، وه‌زاره‌تێك ده‌دات به‌لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت گروپه‌ شیعه‌كان، ئه‌وا عیراقی‌ لێده‌كاته‌ دۆزه‌خ و له‌ ماوه‌ی‌  سێ‌ رۆژدا حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ده‌ڕوخێنێت. 

راوێژكاری‌ ئه‌منیی‌ موقته‌دا سه‌در جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ره‌وتی‌ سه‌در به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ به‌شێك له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی‌ و راشیگه‌یاند كه‌ ره‌وتی‌ سه‌در عه‌لاوی‌ له‌خۆناگرێت، به‌ڵام ته‌نها لاریمان له‌ راسپاردنی‌ نه‌بووه.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.