Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 22:54

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆکانی هەولێر داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات

هەڵمەتێكی دیكە پاككردنەوەی ئاوەڕۆكان بەڕێوە چوو
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێر  داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكات، هاوكاریان بن لە فڕێ نەدانی پاشماوەی قورس، وەك خۆڵ و خاشاك و كەلوپەل و تایەی ئۆتۆمبێل، بۆ ناو كونی ئاوەڕۆكان، چونكە دەبنە هۆی بەربەست لەبەردەم رێڕەوی ئاو و گیرانی ئاوەڕۆكان، لە ئەنجامدا ئاوی زیادە لەسەر شەقام و سەر شۆستە و ناو گەڕەكەكان كۆدەبێتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێر رەخنەش لە هاووڵاتییان دەگرێت كە لەكاتی هەڵمەتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆكان، دەركەوتووە كەلوپەل و تایە و خۆڵ و خاشاكی قورس فڕێدراونەتە ناو ئاوەڕۆكانەوە و ئەمەش ئاستەنگی بۆ رێڕەوی ئاو و تەنانەت تیمەكانی پاككردنەوەش دروستكردووە بەوەی بە زەحمەت دەتوانن كونی ئاوەڕۆكان پاك بكەنەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكات بەڕەچاوكردنی پاراستنی ژینگە و پاكڕاگرتن و بۆ سەلامەتی گیان و ماڵی خودی هاووڵاتییان خۆیان، كەلوپەل و خۆڵ و خاشاك فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆكانەوە.

ئەم داواكارییەش لە دوای ئەوە دێت كە هەڵمەتکی دیكەی پاككردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆكانی هەولێر و بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی بەمەبەستی خاوێنكردنەوەی تۆڕی ئاوەڕۆكان و چاڵی ئاو وەرگرتن و چاڵی پشكنین لە گەرەكەكانی: شەقامی كەركووك، شەقامی 60 مەتریی هەولێر، شارۆچكەی عەنكاوا، زانكۆ، گوڵان٢ بەڕێوەچوو، هەڵمەتەكەش بەردەوامی دەبێت.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.