Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 22:55

په‌یامێک له‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان

رۆڵی یەکێتیی نووسەران لە داکۆکیکردن لە مافەكانی گەلی کوردستان له‌ یاد ناكرێ
کوردستان TV
100%


پەیامی پیرۆزبایی  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد 


بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد

بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە ، بەتایبەتیش لەپاراستن و  گەشەپێدانی زمانی کوردیدا.  هەروەها  رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە  بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.

ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.