ئهمرۆ دووشهممه 10 ى 2 ى 2020 ، پێگهى وهزارهتى پێشمهرگهى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه بەمەبەستی پاککردنەوەی چەکدارانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان لە چەند ناوچەیەکی دەڤەری گەرمیان، هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ئۆپەرسۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
رایدهگهیهنن ، لەو ئۆپەراسیۆنەدا لیوای۱٤٤یهێزەکانی۷۰ بە هاوبەشی لەگەڵ (هێزی تایبەتی کۆماندۆ٫ هێزەکانی پشتیوانی/۲ ٫ بەرگری و فریا کەوتن شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی/۷۰ ٫ لیوای/۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە٫ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کفری، بەڕێوەبەرایەتی دوزخورماتوو، بنکەی ئاسایشی زینانە٫ بەهەماهەنگی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان ) تیایدا بەشداربوون.
وهزارهتى پێشمهرگه راشیدهگهێنێت ، ئۆپەراسیۆنەکە٫ بۆ سنوری غەڕە و پەڵکانە و بەلەگەی خواروو و قوریچای واتا قوڵایی مۆڵگەکانی داعش.
ئۆپەراسیۆنەکە ماوەی 8 کاتژمێری خایاند و تیایدا چەند حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە دۆزرانەوەو رووبەڕوبونەوەی کورتیش لەگەڵ تیرۆریستاندا روویدا.
لهكۆتادا رایدهگهیهنن ، لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە پێشمەگەکانی لیوای 144 بەهۆی مینێکی چێنراوی تیرۆرستانی داعش بەسەختی برینداربوو٫ بە ناوی کاوە حسین شکور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.