ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2020/2/10) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك بار له سێ‌و به بڕی (23) ته‌ن و (680) كیلۆگرام.
ڕاشیگه‌یاندووه: سێوه‌كه له لایه‌ن بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران و هۆبه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی بۆی ئه‌نجام درا، به‌ڵام له پشكنینی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی ده‌رنه‌چوو، به‌هۆی (بوونی كه‌روو) كه هاوتانیه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا سێوه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.