35 مليار دینار بۆ 25 پرۆژه‌ی چاكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگاوبانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی 2020 داواكراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندازیار عیماد حه‌مه ئه‌مین سورچی به‌رێوه‌به‌ری چاك كردن و پاراستنی رێگاوبانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: 35 ملیار دینار بۆ 25 پرۆژه‌ی چاكردنه‌وه و قیرتاوكردن رێگاوبانه‌كانی پرۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ساڵی 2020 داواكراوه.
گوتیشی: دوای تاوتێكردنی كاره‌كانمان بۆ زیاتر خزمه‌تكردن به هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر و قه‌زاو ناحیه‌كان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رییه‌تیه‌كه‌مان 35 ملیار دینار داواكراوه بۆ 25 پرۆژه‌ی گه‌وره بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر .
به‌رێوه‌به‌ری چاك كردن و پاراستنی رێگاوبانه‌كانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ر كات بودجه‌كه دابینكرا ئێمه لای خۆمان پرۆژه‌كان بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت ده‌ست به كاره‌كانمان ده‌كه‌ین.
پ - كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.