هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بریتییه له چه‌ند شیشێكی ئاسنین، كه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له رێگه‌ی تایه‌ی تایبه‌ت به‌سه‌ریاندا ده‌ڕۆن، به ئامانجی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و سه‌رنشینان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان گه‌له‌كان پته‌وتر ده‌كات.
یه‌كه‌م هێڵی ئاسنین له ژاپۆن له ساڵی 600ی پێش زایینی دامه‌زرا، كه پێكهاتبوو له دوو به‌له‌م، دواتر له ساڵی 1830 یه‌كه‌م هێڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان له جیهان دامه‌زرا كه بریتی بوو له هێڵێك شاری مانچسته‌ر و لیڤه‌رپوولی به‌یه‌ك ده‌به‌سته‌وه و له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌ی زانسته‌كانی پیشه‌سازیی.

دروستكردنی یه‌كه‌م هێڵی ئاسنین له دوای سكاڵای هه‌ندێك له بازرگانه بریتانییه‌كان بوو بۆ په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر قورسی گواستنه‌وه و سستی گه‌یشتنی كه‌لوپه‌له‌كانیان له لانكشێر و مانچسته‌ر و لیڤه‌رپوول، بازرگانه‌كان پێویستیان به هه‌ندێك مادده‌ی خامی پێویست بوو بۆ ژماره‌یه‌ك له پیشه‌سازیی لۆكه له لیڤه‌رپوول، هه‌روه‌ها پێویستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كوتاڵانه له لیڤه‌رپووله‌وه بۆ لانكشێر و مانچسته‌ر، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی بریتانی بۆ دروستكردنی دوو هێڵی ئاسن بۆ ئاماده‌كردنی بۆ هێڵی ئاسنین، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش پێشكه‌شی ئه‌ندازیاری ئینگلیزی جۆرج ستیفنسۆن كرا كه خاوه‌نی كانهخهڵووزهكانی كیلینگۆرس بوو له بریتانیا، دروستكردنی هێڵی ئاسنینه‌كه به دووری 50 كیلۆمه‌تر له هێڵه دوو ئاراسته‌كه ده‌ستی پێكرد، بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ كاركردن لێی به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها 63 پرد و تونێلێك له چیای ئۆلیف بۆ گلامیدی تێدا دروستكرا.
دواتر هه‌ندێك كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان توانییان ژماره‌یه‌ك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێڵی ئاسنین له‌سه‌ر بنه‌مای په‌سه‌ندكردنی یاسای بریتانی له ساڵی 1831 به‌رامبه‌ر به بڕێك پاره‌ی دیاریكراو ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ره‌خنه له نرخی گواستنه‌وه‌كه گیرا و دواتر كه‌مكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هێڵه ئاسنینه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی نایابی به‌ده‌ستهێنا له گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاسانی گواستنه‌وه و هه‌رزانی نرخی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.