Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 03:10

وەزارەتی پەروەردە له‌باره‌ی پشووی سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بۆ رۆژی دووەم دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان کە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی ئیداری راوێژ بکەن لەهەر شوێنێک ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت یان کاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچەو قوتابخانە و پەیمانگاکان دروستبێت، دەتوانن رۆژی سێشەممە ، 11 ی 2 ی 2020 بکەنە پشو.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان لەدابەزینی پلەكانی گەرما، بۆ رۆژی دووەم دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاكان كە لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی ئیداری راوێژ بكەن لەهەر شوێنێك ئاستەنگی هاتووچۆ هەبێت یان كاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاكان دروستبێت ، دەتوانن رۆژی سێ شەممە ، 11 ی 2 ی 2020 بكەنە پشوو و رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1ـ دەبێت بەڕێوبەرایەتی پەروردەكان بەرەزامەندی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا ـ ئیدارە، پشووەكە رابگەیەنن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قائمقام یان بەڕێوبەری ناحیە.

2ـ پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەكرێت بە پشوو بەزووترین كات ئاراستەی وەزارەت بكات.

3ـ ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان دەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.