بەهۆی ئەو سەرما و پاڵەپەستۆ نزمەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەشێوەیەكی فەرمی لەگشت دام و دەزگاكانی هەرێم لە پارێزگای دهۆك پشووی فەرمی ڕاگەیندرا.
فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆك لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند" سبەی سێشەممە لە گشت دامو دەزگاكانی پارێزگاى دهۆك پشووی فەرمییە.
هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانى ههولێرو سلێمانى و دهۆك و ههلهبجه پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانیی خوێندن ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.