ئەمشەو پێشبینی ده‌كرێت بەفر لە شارى بەغدا و ناوچه‌كانى ناوەراست و باشووری عێراق ببارێت، کە چه‌ندین ساڵە به‌فر ئه‌و ناوچانه‌ى نه‌گرتووته‌وه، به‌لام ئه‌مسال سه‌رماو سۆله‌یه‌كى ڕاده‌به‌ر له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تۆمار ده‌كرێت و له زۆربه‌ى ناوچه‌كان پله‌كانى سه‌رما ده‌گه‌نه ژێر سفره‌وه.
له‌م باره‌وه عەلی جابر الزیادی، شاره‌زایی کەشناسی عێراقی رایگەیاند" پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و بەفر لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ببارێت.
ناوبراو وتیشى" لە زۆربەی ناوچەکانی بەغداو ئەنبارو سامەڕاو تکریت و کوت و دیالەو بابل و کەربەلاو نەجەف و دیوانییە به‌فر ده‌بارێت.
تێزانین ئه‌مه بۆ یه‌كه‌م جاره دواى 27 سال به‌فر له ناوچه‌كانى ناوه‌راست و باشوورى عێراق ببارێرێت، كه دواین جار كه به‌فر شارى به‌غداى داپۆشی سالى 1992 بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.