Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 04:31

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له‌ مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌دات

دوای كۆرۆنا، ڤایرۆسێکی دیكه‌ به‌رۆكی چینی گرت
کوردستان TV
100%

 

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا له‌وه‌ی‌ كه‌ ره‌نگه‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سانێكه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیر گه‌شتیان بۆ چین نه‌كردووه‌ خێراتر بێت.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوه‌" جێی‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ زۆره‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ به‌هۆی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیان بۆ چین نه‌كردووه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت" ئاشكرابوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ حاڵه‌ته‌كان ره‌نگه‌ ئاماژه‌بن بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ په‌تاكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رفراوان بۆ وڵاتانی‌ تر، ئه‌وه‌ی‌ ده‌یبینین ره‌نگه‌ ته‌نها لوتكه‌ی‌ شاخه‌كه‌ سه‌هۆڵییه‌كه‌ بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئێستادا ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هێواش له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاوده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ خێرایی بڵاوبونه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌جیهاندا زیاد بكات.

تا ئێستا له‌ وڵاتی‌ چین زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌س تووشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای بوون و 908 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی چین یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی به‌ ئه‌نفلۆزای باڵنده‌ له‌ جۆری H5N6 له‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی سیشوان له‌ باشوری خۆرئاوای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد.

راشیگه‌یاند، كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار و 840 باڵنده‌ له‌ كێڵگه‌كه‌دا كه‌ دوو هه‌زار و 497 په‌له‌وه‌ری تێدایه‌، جیاكراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی كه‌ تووشبوون له‌ناو براون.

شایه‌نی باسه‌ هێشتا چین له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كوشنده‌ی كۆرۆنا دایه‌ كه‌ له‌ شاری ووهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زارانی دیكه‌ش تووشبوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.