Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:24

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ئه‌مرۆ زیاتر له‌ 100 سه‌ربازی سووریامان کوشتووه

توركیا ده‌ستی به‌ هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر سوپای سووریا كرد
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند" 115 پێگەی سوپای رژێمى سووریامان کردوونەتە ئامانج و بەهۆیەوە 101 سەربازی رژێممان کوشتووه‌. 
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانێکی سوپای سووریا بۆ سەر پێگەیەکی سوپای تورکیا لە ئیدلب، پێنج سەربازیان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەشیان برینداربوون. 

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند" بۆردومانكردنی سوپای سووریا لە وەڵامی كوژرانی پێنج سەربازی هێزەكانیاندا دێت و ئه‌مڕۆ 115 پێگەی سوپای سووریایان بۆردومان كردووه‌ و زیاتر له‌ 100 سه‌ربازی سووریایان كوشتووه‌.

وەزارەتى بەرگریى توركیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانیاندا سێ تانك و شوێنى دوو تۆپهاوێژیان تێکداوە و بەگوێرەی زانیارییەکان هێلیکۆپتەرێکیش خراوەتە خوارەوە. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.