وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق 109 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی زیان به مێشكیان گه‌یشتووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ده‌ڵێت: 76 كه‌س له‌و سه‌ربازانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت پێش ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ڕۆیته‌رزیان وت زیاتر له 100 كه‌س مێشكیان زیانی پێگه‌یشتووه و مانگی ڕابردوو ته‌نها 64 حاڵه‌ت ڕاگه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.