ئۆتۆمبێلێكی ئه‌مبولانس له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشدا، له‌نزیك قلیاسان كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو پاشان وه‌رگه‌ڕا.
شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی ئه‌مبولانس له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار، له‌نزیك قلیاسان، به‌هۆی به‌ستنی شه‌قامه‌كه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو پاشانیش وه‌رگه‌ڕا.
به پێی زانیارییه‌كانیش ڕووداوه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. و ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆش دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌كه‌یان، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شار گواستوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.