له ده‌ستپێكی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی گڕوپه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا‌و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، یانه‌ی شوڕته میوانداری یانه‌ی ئیستیقلالی ئێرانی كرد، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون
یاریه‌كه له‌میانی گڕوپی یه‌كه‌می خوله‌كه بوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، ئیستیقلال به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش له خوله‌كی بیستوچوار، حوسام كازم به‌رگریكاری یانه‌ی شوڕته به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماری كرد، له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌میشدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ شوڕته هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان عه‌لی فائیز گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری له خوله‌كی چلوهه‌شت به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
جێگای باسه به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی ئاسایشی به‌غداو ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق، یانه‌ی شوڕته یاریه‌كانی خۆی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.