له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی زه‌فه‌ری ئێرانی بۆ بۆشایی ئاسمان ئیدانه كرد و هاوكات داوای له ئێران كرد كه پابه‌ندی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و كۆتایی به پرسی مووشه‌كی بالستیكی خۆی بێنێت.
دوێنێ دووشه‌ممه ئێران چواره‌م هه‌وڵی بۆ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد تاقیكرده‌وه كه تێیدا سه‌رنه‌كه‌وت، له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد: هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان كه تێدا كه‌ڵك له ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی بالستیكی وه‌رگیراوه به تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین، داواش ده‌كه‌ین كۆماری ئیسلامی ئێران پابه‌ندی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و كۆتایی به پرسی مووشه‌كی بالستیكی خۆی بێنێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، پرۆگرامی مووشه‌كی بالستیكی ئێران سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2015 بڕیارنامه‌ی ژماره 2231ی تایبه‌ت به پاڵپشتی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران په‌سه‌ند كرد و تێیدا ئێران پابه‌ند كراوه به‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی رابگرێت بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆگرامی مووشه‌كی بالستیكی كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیان هه‌بێت.
به پێچه‌وانه‌وه به‌ندی حه‌وتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕیندرێته‌وه و سزاكانی پێشووی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.