له به‌غدا، تیروپشكی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق ڕاكێشرا، پازده یانه بڕیاریان داوه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌شداری بكه‌ن كه به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانیشی له شازده‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات
یانه‌ی هه‌ولێر تاكه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق و له تیروپشكهكهداو له گه‌ڕی یه‌كه‌م كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی حدود، یاریه‌كه‌ش له هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگه له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ ململانێكانی خولی نایاب ئاماده‌كردووه‌و به‌م دواییه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پێنج یاریزانی نوێ واژووكرد
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی خولی نایابی عێراق چه‌ند مانگێكه به‌هۆی خۆپیشاندان و گرژیه‌كانی به‌غداو ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق وه‌ستاوه، بۆیه لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی كات بڕیاریدا یاریه‌كانی خوله‌كه به شێوازێكی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت و دووباره تیروپشكی بۆ یانه به‌شداربووه‌كان ڕ‌اكێشا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.