Erbil 38°C شەممە 11 نیسان 01:05

کوڕه‌که‌ی پێلێ: باوکم نایه‌وێت له‌نێو خه‌ڵکدا ده‌رکه‌وێت

باوكی به‌هۆی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانییه‌وه‌ حه‌زناكات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئێدینیۆ، كوڕی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل، پێلێ ئاشكرایكرد باوكی به‌هۆی كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانییه‌وه‌ حه‌زناكات بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئێدسن چۆڵبی دۆ ناشیمێنتۆ كوڕی پێلێ و ناسراو به‌ ئێدینیۆ، له‌باره‌ی باوكی، پێلێ-وه‌، لێدوانی داوه‌ته‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی گڵۆبۆی به‌ڕازیلی.

ئێدینیۆ باسی له‌وه‌كردووه‌ باوكی كه‌ ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵه‌، له‌میانی چه‌ند ساڵی رابردوودا تووشی ژماره‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستیی بووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی له‌ سمتیدا بۆی ئه‌نجامدراوه‌، زۆر هه‌ستیار بووه‌ته‌وه‌. ته‌نها له‌سه‌ر ره‌وره‌وه‌ ده‌توانێت هه‌نگاو بهاوێژێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وی تووشی جۆرێك له‌ خه‌مۆكی كردووه‌. بیربكه‌ره‌وه‌، ئه‌و شای تۆپی پێ بوو، هه‌میشه‌ كه‌سێكی دره‌وشاوه‌ بووه‌. ئێستا بێ هاوكارییكردنی، ناتوانێت بڕوات به‌ڕێوه‌. شه‌رم ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایه‌وێت ببینرێت، خۆی كه‌نارگیر كردووه‌". 

پێلێ به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ گورچیله‌كانیدا، هه‌روه‌ها له‌ پرۆستاتیدا هه‌یبوون له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا، چه‌ندین جار براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌. 

ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌، یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كانی تۆپی پێ و تاكه‌ یاریزانه‌ كه‌ سێ جار جامی جیهانیی بردبێته‌وه‌

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.