باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له به‌غدا سه‌باره‌ت به‌و به‌فربارینه‌ی كه به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای گرتۆته‌وه، لێدوانێكی راگه‌یاند.
باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له‌به‌غدا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ خۆشحاڵبووین به بینینی به‌فر، هیوادارین ئه‌م به‌فر بارینه ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌دوای خۆیدا بهێنێ و بیریشمان لای ئاواره‌كانه كه خانوویه‌كی هه‌میشه‌ییان نییه.
له‌دوێنییه‌وه له‌به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه به‌فر باریوه‌و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم بۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.