زانكۆی ئه‌لعه‌ین له زیقار به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی دوێنێی نێوان قوتابیان و ناڕازییان له لایه‌ك و هێزه ئه‌منییه‌كان له لایه‌كی دیكه، بڕیاریدا تا كاتێكی نادیار كاره‌كانی راگرتووه و زانكۆكه‌ی داخستووه.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌لعه‌ینی زیقار رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو ئاڵۆزی له نێوان قوتابیان و خۆپیشانده‌ران له لایه‌ك و هێزه ئه‌منییه‌كان له لایه‌كی دیكه روویدا و بووه هۆی كوژرانی قوتابیه‌ك و برینداربوونی چه‌ندین قوتابی و خۆپیشانده‌ری دیكه، بڕیاریانداوه كاره‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌ك رابگرن.
دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له زیقار ده‌ستیپێكرد، وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ خۆپیشانده‌ران قوتابیانی زانكۆی ئه‌لعه‌ین ویستیان ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئاڵۆزی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان زانكۆكه و قوتابیان روویدا و دواتریش هێزی زیاتر گه‌یشته زانكۆكه و له ئاڵۆزییه‌كاندا قوتابیه‌ك كوژرا و چه‌ند قوتابیه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له دوایین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان لانیكه‌م 543 كه‌س كوژراوه و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.