بهرێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی سۆران داوا له هاووڵاتیان و گهشتیاران دهكات پایهندی ئهم رێنمایانهی خوارهوه بن بۆ پاراستن و سهلامهتی گیانیان، بهتایبهتی ئهو هاووڵاتیانهی له كاتی بهفربارین سهردانی ناوچه شاخاوییهكان دهكهن.
كاروان میراودهلی راوێژكاری دادی و ئهفسهری بهرگری شارستانی سۆران به كوردستان تیڤی راگهیاند له ماوهی 40 رۆژدا (35) هاووڵاتی له ئهنجامی گیرخواردن و وونبوونیان له نێو بهفر له ناوچه شاخاویهكانی ناوچهكه رزكاركراون.
گوتیشی ئهو هاووڵاتیانه و گهشتیارانه به مهبهستی گهشت سهردانی ئهو شوێنانهیان كردووهو له ئهنجامی بهفری زۆر، رێگایان ون كردووهو گیریان خواردووه، دواتر به هیمهتی تیمهكانی بهرگری شارستانی سۆران توانراوه رزگار بكرێن و بگهیهندرێنه نێو خانهوادهكانیان.
بهرێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی سۆران داوا له هاووڵاتیان و گهشتیاران دهكات پایهندی ئهم رێنمایانهی خوارهوه بن بۆ پاراستن و سهلامهتی گیانیان:
باشترین رێنمایی ئێمە ئەوە یە هەر هاووڵاتیەک یان هەرخێزانێک لە هەر کوێیەکەوە دێتە ناوچەی سنووری جوگرافیایی بەرێوەبەرایەتیمان دەبێت درک بە مەترسیەکانی شوێنە سەخت و شاخاوی و دەم ئاوو بەتایبەتیش شوێنە شاخە بەفرینەکان بکەن کە زۆر سەختیان تیادا بەدی دەکرێت، هەرگیز شوێنی مەترسیدار بژاردە نەکەن لە چوون و سەردانی کردنی شوێنە دوورەکان.
زۆر دوور نەکەونەوە لە سەنتەری قەزاکان کە تیمەکانی رێگاوبانیش ناتوانن بەئەرکی خاوێن کردنەوە هەڵسن لە ههموو کاتێکدا بەتایبەتیش شەوانی درەنگ و کاتە ساردوو پر لە مەترسیەکان.
هەرکات گەشتیاران و هاووڵاتیان دەچنە ناو بەفر دەبێت کەرەسەو پێتاکی تایبەت و پۆشاکی گونجاویان پێ بێیت.
دەبێت لانی کەم جانتایەکی فریاد رەسی لەگەڵ خۆیانا ببن بەتایبەتی کاتی مەودایەک دوور دەکەونەوە لەشوێنە نیشتەجێبوونەکان.
باشترین شوێن کە دەچن ئەو ناوچانەن کە شەبەکەی مۆبیلی لێ بێت و ئامێری تەلەفونیان لەکارکردندا بێت.
لەگەڵ سەرکەوتنیان بۆ شاخە بەرزوو لوتکەییەکان بەتایبەتی تیمەکانی شاخەوانی و گەشتیاران پێویستە راوێژو ئاگاداری بدەن بە بنکەو بەرێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی ژمارەی تایبەتی بەرگری شارستانی یاداشت کردنی ژمارەی پێویست بۆ هەر ئەگەر و گریمانەیەکی رووداوی و کارەساتی بۆ داواکردنی تیمەکانی هاوکاری و فریاد رەسی.
باشترین ئوتومبێل کە 4بای 4 واتا دەبڵ بن و بزوێنەرو کێشی باشیان هەبێت بۆ ناو ناوچە بەفر گرتووەکان.
لەگەڵ چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی خێرایی بەستن و رێگە گرتن لە رووی کەش و هەواییەوە دووچاری ناوچە لوتکەییەکان دەبنەوە.
کەم کردنەوەی پلئژەری تایەکان وەک دابەزاندنی هەوایی تایەکان ئەگەر رێگاکان دووچاری بەستن هاتبوون بە ئەهوەنی و لەسەرخۆیی رێرەوکردنیان
گرنگی ئەنارو رووناکی هەمێشە پێبوونی لایتێک بۆ کاتی تریکی و تەم تومانێ بو بینینی روئیایی پێویست، هەڵگرتنی زنجیری کێشانی ئۆتومێل یان سیمێک وەیانیش هەڵگرتنی پارچە بەتێکی توندو توڵ.
گرنگی سافیرەیەکی بچوکی پلاستیکی لەکاتی وون بوون و سربوونەکان بۆ ئاگاداربوونەوەی تیمەکانی فریاد رەسی و بەهانەوە هاتنتان
ڕێنەکردنی ئەو رێگاو شوێنانەی سەختن و لوتکەین لەدوای کاتی 5 ئێوارەوە یانیش کاتریکی ئەو ناوچانە داگیر دەکەن.
مانەوەت لەکاتی گیرخواردنەکانت لە شوێنی گونجاوو دوور نەکەوتنەوەت لە رێگا سەرەکیەکان و یانیش مانەوەت لەناو ئوتومبێللەکەت.
خێرایی پەیوەندی گرتنت بەبەرگری شارستانی تا هاوتابێت بەخێرایی گەیشتنی تیمەکانی رزگارکردنمان
بەجێهێشتنی شوێنە مەترسیدارەکان و نزیک بوونەوەت لە شوێنی دەم رێگاو رێگا سەرەکیە کان.
دەرنەچوونت لەماڵەوە ئەگەر بەکارێکی زۆر گرنک نەبێت.
رێگەنەدان بە ئوتومبێلە بچوکەکان و گیرخودنیان کە کارێکی زۆر ئەستەم دەبێت
هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لەمەر ووشیارکردنەوەی خەڵکانێک کەشارەزایی مەترسی ناوچە مەترسیردارەکان نین.
لەکاتی هەڵکردنی زریان و کرێوەو توفانەی بەفرو نه مانی روئیا هەوڵبدە هەرچی زووە لە شوێنیکی گونجاودا خوت داڵدە بدە تاکو بەرگەی مانەوە بکریت
باشترین شت لە کەشی ساردوو سردا خواردنی سووپەگەرم و تێکەلەی سپایس واتا تێکەڵەی تیژیە بەرادەیەک لە کەڵ خواردنەکان بۆ گەرمی لەش
بۆ مانەوەی مروڤەکان لەناو بەفردا گەرم کردنی بەشی بازنەیی گورچیلەکانە لەکەڵ هەرچوار لوتکەی جەستەیی پەنجەکانی دەست و قاچ بەشێک لەکەلەی سەریش
باشترین کار کەسی بەرکەوتەی سەرما بیکات.
جوڵەکرنی جەستەیتی و بەبەردەوامی بەشێوەی پێدانی گەرمی لەش بو مانەوەو سەلامەتی جەستەو گیانی.
پ: كهلسوم شوان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.