Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:38

موقتەدا سەدر هەڵوەشاندنەوەی کڵاوشینەکانی راگەیاند

نایەوێت گروپێک هەبن لە ناو خۆپیشاندانەکاندا
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر هەڵوەشاندنەوەی كڵاوشینەكانی راگەیاند و نایەوێت گروپێک هەبن بەو ناوەوە لە ناو خۆپیشاندانەکاندا.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ رێبەری رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، دەربارەی رووداوەکەی مەیدانی سەدر لە نەجەف، تاکو ئەرکی شەرعی  و نیشتمانی خۆی جێبەجێ بکات.

وتیشی، تا ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات، دەربارەی رووداوەکەی گۆڕەپانی سەدر لە نەجەف، تاکو ئەرکی شەرعی  و نیشتمانی خۆی جێبەجێ بکات.

لە بەیاننامەکەدا سەدر باسی لەوە کردووە، فشاری حزبەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆربوون و ئەگەریش ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا خۆیان لەم حکومەتە بێبەری دەکەن و بەشێک نابن لێی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.