Erbil 38°C یەکشەممە 02 شوبات 17:02

مایک پۆمپیۆ: سزای زیاتر دەخەینه‌ سه‌ر ئێران

پۆمپیۆ دوای شكستهێنانی تاقیكردنەوەیەكی ئێران دێت بۆ هەڵدانی مانگێكی دەستكرد
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: سزای زیاتر دەخەینه‌ سه‌ر ئێران بەهۆی هەڵدانی مانگی دەستكردی كە ئامانج لێی بەهێزكردنی توانای موشەكی بایلستییە.

ئەمڕۆ سێشەممه‌ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێك نووسیویەتی رژێمی ئێران هەڵدانی مانگی دەستكرد بە كار دەهێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی توانای موشەكە بایلیستییەكان، تا هەڕەشە لە ركابەرەكانی بكات و هەڕەشە لە ئارامی ناوەچەكە بكات.

مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێت: لە هەڵدانی مانگە دەستكردەكانی بەوەیش هەڕەشە لە نەیارەكانی و سەقامگیریی ناوچەكە دەكات، روونی كردەوە، نابێت رێگە بە دەوڵەتێكی پاڵپشت بۆ تیرۆر لە دنیا بدرێت پەرە بە مووشەكەكانی بدات و تاقیان بكاتەوە.

ئەو نووسینه‌ی پۆمپیۆ دوای شكستهێنانی تاقیكردنەوەیەكی ئێران دێت بۆ هەڵدانی مانگێكی دەستكرد لەرێگەی مووشەكێكی بالیستییەوە لە چوارم هەوڵی شكستخواردووی ئەو وڵاتە كە دواترینیان یەكشەمی رابردوو بوو.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.