ئه‌مڕۆ حكومه‌تی میسر ئاشكرای كرد ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته 100 ملیۆن كه‌س.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری وڵاتی میسر رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی لە ناوخۆی وڵات‌دا گەیشتە 100 ملیۆن کەس و وەکو گەورەترین وڵاتی عەرەبی لە رووی ژمارەی دانیشتوان دیاریکراوە.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كۆتا كه‌س كه ئه‌مڕۆ له‌دایكبووه و بۆته ژماره‌ی 100 ملیۆن، ئه‌و منداڵه‌ی له دایكبووه له ره‌گه‌زی كچه و ناونراوه (یاسمین) له پارێزگای مینا.
شایه‌نی باسه دوو هه‌فته‌ی رابردوو میسر ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ ئەوەی پێشوازی لە لەدایكبووی ژمارە 100 ملیۆن بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.