له پارێزگای گێڵان باكووری ئێران، به‌هۆی به‌فر بارین و هه‌ره‌سی به‌فره‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
موجته‌با خالیدی، گوته‌بێژی ده‌زگای هاوكاری به‌په‌له‌ی ئێران، له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئێران باسی له‌وه كرد كه بارینی به‌فر له پارێزگاكه كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان دروستكردووه و گوتی:
له ئه‌نجامی هه‌ره‌سی به‌فر له شارۆچكه‌ی روودبار سه‌ربه پارێزگای گێڵان، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له شاری ره‌شت ناوه‌ندی پارێزگاكه‌ش به‌هۆی داڕمانی سه‌ربانی ماڵێكه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها ٧٨ كه‌س به هۆی كه‌وتنه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له پارێزگاكانی گێڵان، مازه‌نده‌ران، ئه‌رده‌بیل، ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات، ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و كوردستان، باكوور و باكووری خۆرئاوای ئێران، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و بارینی به‌فر ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه كه له هه‌ندێ شوێندا ئاستی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو شه‌ش مه‌تری تێپه‌ڕاندووه و له زۆر ناوچه‌شدا رێگای هاتوچۆ داخراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.