حكومه‌تی بریتانیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه جه‌ختی كردۆته‌وه كه ناكرێت تیرۆركردنه‌كان و كرده‌كانی رفاندن له‌عێراق به‌رده‌وام بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ستیڤن هایكی، باڵیۆزی بریتانیا له‌به‌غدا له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: تووشی شۆك بووم به تیرۆركردنی نزار زه‌نون، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كه‌ناڵی ئه‌لره‌شید له‌سه‌ر ده‌ستی هێرشه‌به‌رانی نه‌ناسراو.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:ناكرێت ئه‌م تیرۆركردنانه‌و كاری رفاندن و تۆقاندن به‌رده‌وام بێت و پێویسته سزای بكه‌رانی بدرێت.
شایانی باسه دوێنێ نزاز زه‌نون له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناوچه‌ی حه‌ی جامیعه له رۆژئاوای به‌غدا كوژرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.