به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكیدا پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند.
په پێی پێشبینییه‌كانیش دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌فربارین سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان ده‌ست پێده‌كات و پاشان كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت و به‌فربارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و بۆ سه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی به‌فر له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌نته‌ری پارێزگاكانیشه‌وه، له‌كاته‌كانی دوانیوه‌ڕ له هه‌ندێ ناوچه باران به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر ده‌بێت و پاشان له دره‌نگانی شه‌ودا كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كه‌م ده‌بێته‌وه و كه‌شه‌كه به‌ره‌و جێگیربوون ده‌ڕوات.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.