لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئەم شەو شەپۆڵێکى بەفر بارین ناوچه‌كانى پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت سەرەتا له‌ناوچە شاخاویە سنووریەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێم بەفر بارین دەست پێ دەکات لە بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى شەپۆڵى بەفر بارینەکە تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوەو پێشبینى بەفربارین لە سەنتەرى پارێزگاکان (هەولێر سلێمانى دهۆک کرکووک هەڵەبجە) هەیە بە ڕێژەى جیاجیا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت ، هەندێ ناوچە باران بارینى کەمى بە تێکەڵى دەبێت لەگەڵ بەفر بارین , لە ئێوارەى رۆژى پێنج شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە تەنها لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەمێنێتەوە و لە شەوى پێنج شەممە کاریگەریەکەى بە تەواوى لاواز دەبێت .لە کاتى بەفر بارین مەوداى بینین کەم دەبێتەوە.
ئاستى بەفر بارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکان :
هەولێر 5-10 سم
سلێمانى 6-12 سم
دهۆک 20-30 سم
هەڵەبجە 7-15 سم
کرکووک 2-5 سم
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.