د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌ریم ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌رێم به‌رده‌وام و تائێستا چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد ئه‌نجامدراوه
ووتیشى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگه پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوى به‌رێوه‌بچێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانى ئه‌و سه‌رژمێریه‌ش بۆ پێشخستنى ووڵات بێت" ئه‌م ووتانه‌ى وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمێكى تایبه‌ت هات كه ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 12-2-2020 كۆلیژى تیشك ئه‌نجامیدابوو كه وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران و به‌شێك له پارێزگارانى عێراق ئاماده‌یى بوون.
د.دارا ره‌شید باسى له‌وه‌شكرد ساڵانێكى زۆره سه‌رژمێرى له‌عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه بۆ هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌م پرۆسه‌یه گرنگ و مێژوویه بۆ زانین و پێشخستنى بواره جیاجیان و كاركردن له‌سه‌ر فراوانكردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان و پیاده‌كردنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌كۆمه‌ڵگا هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌ته‌واوى كۆبونه‌وه‌كانى رابردوومان له‌گه‌ڵ وه‌فدى به‌غداد به‌ڕاشكاوانه ئه‌وه‌مان پێ راگه‌یاندون كه به‌بێ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه‌دابریندراوه‌كان ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوونابێت به‌و پێییه‌ى ته‌واوى پێكهاته‌كان هه‌مان كێشه‌و ترس و داخوازى كوردیان هه‌یه.
وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم داواشى كرد نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕۆڵ وبه‌رپرسیاریه‌تى گرنگ بگێرن بۆ چاودیرى كردن و یاره‌مه‌تیدانى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.