Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:37

سوپای عێراق هۆشداری ده‌داته‌ خۆپیشانده‌ران

رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر
کوردستان TV
100%

سوپای عێراق هۆشداری دایه‌ خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و توندوتێژی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا سه‌ربه‌ سوپای عێراق راگه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ "هێزێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر پێكهێنراوه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێزه‌كان به‌رده‌وامن له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سامانی گشتی و تایبه‌ت.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هۆشداری داوه‌ته‌ خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له‌ سنووری گۆڕه‌پانی ته‌حریر نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و توندوتێژی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌كار نه‌هێنن، به‌ پێچه‌وانه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ناوچه‌كانی خه‌لانی،  شه‌قامی ره‌شید، گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ و پردی سه‌نك به‌ رووی هاتوچۆدا كراونه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.