سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی دەرکرد.
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهلایهتى "فیسبووك" ڕاگەیاند" ئەمڕۆ فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست له سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوو. وتیشى" فەرمانەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی و پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی.
بەپێی زانیارییەکان دەست بەکاربوونی ئەم مامۆستایانە کە ژمارەیان پێنج هەزار و 500 کەسه لە 1ی 1ی 2020ەوە دەبێت.
ڕۆژی 6ی 11ی 2019، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست. هەروەها ئەو مامۆستایانە ماوەی خزمەتی گرێبەستەکەشیان بە خزمەت بۆ ئەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.