له ڕێوڕه‌سمێكدا، ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/2/2020 له ڕێوڕه‌سمێكدا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆست له‌نێوان خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌مینداری گشتیی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و د. خانزاد ئه‌حمه‌د، ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه چوو، د. خانزاد ئه‌حمه‌د وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوو.
له گوته‌یه‌كدا خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ د. خانزاد ئه‌حمه‌د خواست له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن دووپات كرده‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا د. خانزاد ئه‌حمه‌د، سوپاسی خاتوو په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ی كرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی ڕابردووى و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.