وەزیری کارەبا رایگهیاند: مانگی داهاتوو پڕۆژەى وێستگەى هەڵمى خەبات تهواو دهبێت و بەوەش (200) مێگاوات كارهبا زیاد دهكات.
ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیرى کارەبا لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە (جۆى کواى شین ) کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان کرد .
وەزیرى کارەبا سوپاسى حکومەت و گەلى کۆریاى باشوورى کرد بۆ بەردەوام بوونى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان سەڕەڕاى ئاڵۆزییەکانى عێڕاق و ناوچەکە .
کونسوڵى گشتى کۆریاى باشوور سوپاسى وەزیرى کارەباى کرد کە هەر دەم پاڵپشتى کۆمپانیا کۆرییەکانى کردووە لە بوارى کارەبا کاریان کردوە لە هەریمى کوردستان دواتر مەبەستى سەردانەکەى خستە ڕوو کە زیاتر بۆ تەواو بوون و ڕادەستکردنى پڕۆژەى وێستگەى هەڵمى خەبات بوو کە ئێستا لە قۆناغى تێست دایە و 200 مێگاوات کارەباى کاردەکات ، بڕیارە لە ماوەى مانگێکدا تەواوى ئەو پڕۆژە ستراتیژییەى وەزارەتى کارەبا تەواو بێت و بە خستنە کارى تەواوى پڕۆژەکە ڕێژەى بەرهەمهێنانى کارەبا زیاد دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.