بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەروازەکانی پردی سنک لە ناوەڕاستی بەغدا بەرووی هاتوچۆدا کرایەوە، سهرلهئێوارە ئەمڕۆ بەهۆی خۆپیشاندانەکان جارێکی دیکە ئەو رێگایە و بەشێک لە شەقامەکانی دیکەی شارەکە داخرانەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردهوه ئێوارەی ئەمڕۆ 12-2-2020، خۆپیشاندەرانی ناڕازی لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانیان بۆ جێبەجێكردنی دواكارییەكایان، پردی سنكیان لەناوەڕاستی بەغدا كۆنترۆڵكردەوەو دووبارە بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیان دایانخستەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشاندەرانیش بە هاتنەسەر شاقامەکە و ئاگرکردنەوە شەقامەکەیان بەروی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخستوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.