- ئه‌گه‌ر له ناو ئۆتۆمبێلێك گیرت خوارد و ویستت جامه‌كه‌ی بشكێنیت ، هه‌وڵی شكاندنی گۆشه‌ی جامه‌كان بده نه‌ك ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی چونكه گۆشه‌كان لاوازتره بۆ شكاندن.
-ئه‌گه‌ر له ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك گیرت خوارد كه ئاگری تێبه‌ر بوو گڕی گرت ، هه‌وڵ بده له شوێنێكی نزیك ئه‌رزه‌كه هه‌ناسه هه‌ڵمژیت چونكه هه‌واكه له‌وێوه زیاتر ته‌ندروسته.
-ئه‌گه‌ر توشی ڕفاندن بویت و تۆیان خسته ناو ئۆتۆمبێلێك ، هه‌وڵ بده به پێی توانا شوێنپێیه‌ك به DNA به‌جێ بهێڵیت بۆ نمونه تفێك بكه یاخد تاڵێك موو له ناو ئۆتۆمبێله‌كه به‌جێ بهێڵه.
- ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی بویته‌وه هه‌وڵ بده له قوڕگ یاخود ملی بده‌یت نه‌ك له ده‌موچاوی.
- ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی كوشتن بویته‌وه هه‌وڵ بده به نینۆك كه‌سه‌كه بریندار بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی DNAی به‌هۆی نینۆكه‌كه‌ت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه بمێنێته‌وه.
-مۆبایله‌كان بۆ حاڵه‌تی له ناكاو پێویستیان به سیم كارد نیه ، واته ئه‌گه‌ر له شوێنێك توشی حاڵه‌تێكی له ناكاو بویت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ٩١١ یاخود ٩٩٩ بكه و ئۆتۆماتیكی په‌یوه‌ندی ده‌ڕوات بۆ بنكه‌ی به‌رگری شارستانی تایبه‌ت به‌م وڵاته.
-ئه‌گه‌ر له ناو ئۆتۆمبێلێك گیرت خوارد ئهنیشكت به‌كار بهێنه بۆ شكاندنی جامی ئۆتۆمبێله‌كه.
-ئه‌گه‌ر چویته وڵاتێك كه بوونی زریان له‌م وڵاته شتێكی باوه ، وه له دوره‌وه زریانێكت بینی كه وا ده‌رده‌كه‌وێت جێگیره و جوڵه ناكات به هیچ ئاراسته‌یه‌ك ئه‌وا به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه به‌ره‌و ڕوی تۆ دێت.
-ئه‌گه‌ر به چه‌قۆ لێتدرا و چه‌قۆكه له شوێنی لێدانه‌كه به‌جێما ، هه‌رگیز چه‌قۆكه ده‌رمه‌هێنه چونكه ئه‌وه تاكه شته كه ڕێگری ده‌كات له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خوێن و ئه‌گه‌ر چه‌قۆكه ده‌ربهێنیت خوێنبه‌ربونێكی زۆر ڕووده‌دات.
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: هه‌رێم - جه‌لیل
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.