له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگای زیقار باشووری عێراق، ١٧ خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار رایگه‌یاند، ١٠ خۆپیشانده‌ر به گوللـه‌ی راسته‌قینه و گازی فرمێسك‌ڕێژ له شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار برینداربوون.
شاهێدحاڵه‌كان رایاگه‌یاند، له‌و كاته‌ی خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی پردی زه‌یتون و رێگه سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست، هێزه ئه‌منییه‌كان به گوللـه‌ی راسته‌قینه و گازی فرمێشكڕێژ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی كه له تیمه گه‌ڕۆكه‌كان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدا كار ده‌كات، رایگه‌یاند، له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له گۆڕه‌پانی خه‌للانی نزیك له گۆڕه‌پانی ته‌حریر، حه‌وت خۆپیشانده‌ر به گوللـه‌ی پلاستیكی و ساچمه‌ی هه‌وایی برینداربوون.
حه‌مدون سامری، چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ داخستنی رێگه و پرده‌كان كه له به‌یانی ئه‌مڕۆوه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان كراونه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش بریتین له پردی سهنك و شه‌قامی رشید و هه‌ردوو گۆڕه‌پانی وه‌سبه و خه‌للانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.